وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاندا پێشوازی له ریفراندۆمی كوردستان ده‌كات
تیمۆ سۆینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فینلاندی له‌باره‌ی ریفراندۆمی كوردستان هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات و رایدهگهێنێت”هەر گەلێک خۆی بڕیار لە چارەنووسی خۆی دەدات و فینلەندا بەهیچ شێوەیەک دەستوەرناداتە کاروباری وڵاتی دیکە هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”فینلاند بۆی نییە رێنمایی هیچ گەلێک بکات، چونکە گەل خۆی خاوەن بڕیارە
میدیاكانی فینلاندی له‌زاری تیمۆ سۆینی، وەزیری دەرەوەی فینلاند رایانگه‌یاند” لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا، لە وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارێکدا لەبارەی هەڵوێستی فەرمی وڵاتەکەی بۆ گشتپرسی باشووری کوردستان و هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا، گوتی “خەڵکی هەر وڵاتێک خۆیان بڕیار لە چارەنووسی خۆیان دەدەن”.