ئهمریكا ئێمه پشگیری له بڕیاری حكومهتی عێراق ناكهین بۆ داخستنی ئاسمانی ههرێمی كوردستان
هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لهبارهی ئهو بریاره حكومهتی عێراق بۆ داخستنی ئاسمانی كوردستان رایگهیاند”ئاگاداری بڕیارەکەی حکومەتی عێراقە بۆ داخستنی ئاسمانی هەرێمی کوردستان نین و بە هەنگاوێکی “نابونیاتنەرانە” ناو دهنێت و دهشلێـ”ئاگاداری ئەوەم، یەکێک لەو شتانەی ئێمە دەیکەین داواکردنە لە هەموو لایەنەکان بۆ بەشداری بونیاتنەرانە. ئەوەش، ئەگەر راست بێت، نموونەی بەشداری بوونیاتنەرانە نییە. ئێمە دەمانەوێ هەردوولا پێکەوە گفتوگۆ بکەن بۆ ئەوەی پرسەکان بچنە پێشەوە، بەڵام بەشێوەیەکی بونیاتنەرانە هەنگاو بنێن”.
رۆژی سێشهممه، 26ی 9ی 2017 له كاردانهوهیهكی دا لهدژی ریفراندۆمی سهربهخۆی كوردستان حهیدهر عهبادی، له گوتارێكی دا رایگهیاند”ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریداوە دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی. بۆ رادەستکردنەوەشیان، سێ رۆژ مۆڵەت دەدەنە کوردستان، مۆڵەتەکە لە كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی رۆژی هەینی 29-9-2017 کۆتایی دێت.
ههروهها هێزەر ناوێرت گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا راشی گهیاند” وەک پێشتریش گوتوویانە نیگەرانن لە بڕیاری ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان و دەیانەوێ تەرکیز لەسەر شەڕی داعش بێت، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ئەو گرووپە نەتوانێ هێرش بکاتەوە سەر خەڵکی عێراق و گوتیشی دەزانین تاوەکو ئێستاش ئەنجامی فەرمی رانەگەیێندراوە. بەڵام روونە کە رێژەی بەشداری بەرز بووە، ئێمەش بەدڵنیایی لەوە تێدەگەین کە بۆچی رێژەی بەشداری بەرز بووە و پەرۆشی زۆر بۆ ئەو پرۆسە هەبووە، بەڵام پێشتریش نیگەرانی خۆمان بە سەرۆک بارزانی راگەیاندووە لەبارەی ئەنجامدانی ریفراندۆمهكه و وەزیری دەرەوە بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرۆکوەزیران عەبادی و سەرۆک بارزانی پرسەکەی تاوتوێ کردبوو”.