ئەمڕۆ پەڕلەمانتارانی شیعە تاتوێی لابردنی سەرۆککۆماری عێراق دەکەن
پەرلەمانتارانی شیعە بەردەوامن لە كۆكردنەوەی واژۆ بۆ خستنەڕووی داوای دەست لەكاركێشانەوەی سەرۆك کۆماری عێراق .
دوایین هەوڵی پەرلەمانتارانی عەرەب گەیشتوونەتە ڕێكەوتنێك بۆ تۆمەتباركردنی “فواد مەعسوم” سەرۆککۆماری عێراق بەوەی سوێندی سەرۆكایەتیەكەی كەوتووە بۆ پاراستنی یەكپارچەیی خاكی عێراق .
دوێنێ سێشەممە “زەینەب خەزرەجی” پەرلەمانتاری شیعی بۆ ڕۆژنامەی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید) دەڵێت ” فوادمەعسوم سەرۆککۆماری عێراق سوێندی كەوتووە و دەستووری عێراقی پێشێل كردووە، چونكە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی قبووڵ كردووە.
خەزرەجی گوتی “تا ئێستە ژمارەی ئیمزاكانی پەرلەمانتاران گەیشتووەتە 80 ئیمزا، تا سبەینێ چوارشەمە ۲۷ی ئەیلول زیاتریش دەبێت”.