عەلی هوتەهەری : نابێت ئێران کاردانەوەی توندی بەرامبەر ڕیفراندۆم هەبێت.

ئاژانسی ئیسنای ئێرانی لەسەر زاری “عەلی موتەهەری ” جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران رایگەیاند” کۆماری ئیسلامیی ئێران نابێت کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشووری کوردستان هەبێت” .

هەروەها جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتوویەتی ” زۆر ئاشکرا بوو کە کوردەکان پشتیوانی لە ریفراندۆم و سەربەخۆیی خۆیان دەکەن، بەڵام ئەمە بە مانای ئەوە نییە کە کوردستانی عێراق بەم زووانە سەربەخۆ دەبێت و ئەگەریش بکرێت ئەوا دوو تا سێ ساڵی پێدەچێت” .

” عەلی موتەهەری ” دەشڵێت ” بەم هۆیەوە ئێران نابێت کاردانەوەی توندی بەرامبەر بە ریفراندۆمی هەرێمی کوردستان هەبێت، بەڵکو دەبێ لەگەڵ خەڵکی کوردستان قسە بکات و بۆیان روون بکاتەوە کە جیا بوونەوەیان لە عێراق بە قازانجی خۆیان نییە” .

Back to top button