وەزیری بەرگری ئەمریکا بە موشەکێک پێشوازی لێکرا.
دوای وتەکانی دۆناڵد ترەمپ تایبەت بە هاوکاری و بەهێزکردنی هێزە سەربازیەکانی ئەفغانستان،سەرلەبەیانی ئەمڕۆ جیم ماتیس گەیشتە کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتە.
لە گەڵ گەیشتنی ماتیس موشەکێک ئاڕاستەی فڕۆکەخانەی کابوڵ کراو وەزیرە ئەمریکیەکەش سەلامەتە،تا ئێستا هیچ لایەن و گروپێکیش خاوەنداری خۆی لەو ڕووداوە ڕا نەگەیاندووە.
تایبەت بە ڕووداوەکە وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان لە ڕاگەیەنراوێکدا هەواڵەکەی پشت ڕاست کردۆتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە موشەکەکە لە نزیک فڕۆکەخانەی داوەو هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.