عه‌بادی داوای پاشه‌كشه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات له‌كه‌ركووك
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی عێراقی عه‌ره‌بی دا، رایگه‌یاند”داوای له هه‌رێمی كوردستان كرد ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆم هه‌ڵوه‌شێننه‌وه و گووتی: “به‌هێزی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستاندا ده‌سه‌پێنین هه‌روه‌ها گوتیشی”ده‌بێت هه‌رێمی كوردستان ئیداره‌ی فرۆكه‌خانه‌كان بداته‌وه ده‌ست به‌غدا، ئه‌گینا رۆژی هه‌ینی مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی دێت و هیچ گه‌شتێكی فرۆكه‌وانی له فڕۆكه‌خانه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر ئه‌نجام نادرێت”.
حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له په‌رله‌مانی عێراقدا راشی گه‌یاند”هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له كاتی خۆیدا ده‌كرێت و داوایكرد له شاری كه‌ركووكیش ئه‌نجام بدرێت و داوای له ھێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد له كگهركووك بچنه ده‌ره‌وه”.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوێنێ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد ده‌رگای گفتوگۆ دانه‌خات و ئێستا كوردستان پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه”.