دۆران كاڵكان سه‌دا 91ی ده‌نگی به‌ڵێ ریفراندۆمی باشوری كوردستان به جاسوس ناو ده‌بات

له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵێكی توركی دۆران كالكان سه‌ركرده‌ی باڵای په‌كه‌كه به‌ره‌گه‌ز توركی و ئاینی عه‌له‌وی، هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌لی كوردستان و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان، كه سه‌دا 91ی گه‌لی كوردستان ده‌نگی بۆ دا ره‌د ده‌كاته‌وه به پیلانێك بۆ تێكدانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كوردستان پێناسه‌ی ده‌كات”.
ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی په‌كه‌كه دۆران كاڵكان له دیمانه‌یه‌كی دا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی خه‌به‌ر تیڤی ده‌لێـ” ریفراندۆم بۆ له‌ناو بردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ی كورد بوو، وه ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك ریفراندۆم ره‌د ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌لێت پرۆژه‌یه‌كی مخابه‌راتیه، بۆ له‌ناو بردنی ئێمه‌ی په‌كه‌كه، گه‌لی كوردستان”.
ئه‌م قسه‌یه‌ی دۆڕان كاڵكان له‌كاتێكدایه گه‌لی كوردستانی باشور له سه‌دا 91ی ده‌نگی به به‌ڵێ داوه بۆ ریفراندۆم و ئه‌مه‌ش به‌ڵای كاڵكان گه‌مه‌یه‌كی مخابه‌راتیه، تێكدانی یه‌كرێزی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یه، واتا كاڵكان سه‌دا 91ی ده‌نگی گه‌لی باشوری كوردستان به كورد نازانێت”.