ئەمریكا.. پرۆژەیاسایەك بۆ داننان بە سەربەخۆیی كوردستان پێشكەشی كۆنگرێس كرا

 

دوای ئەوەی دوێنێ‌ كۆنگرێسمانێك رایگەیاند كە پالپشتی لە هەولە دیموكراسیەكەی هەرێمی كوردستان دەكات ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستانی وەك مافی گەلی كوردستانی ناوبرد, هاوكات رایگەیاند كە پرسی سەربەخۆیی كوردستان دەباتە نێو كۆنگرێسی ئەمریكا ئەمڕۆ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژەیاسایەك پێشكەشی كۆنگرێسی وڵاتەكەی دەكات، كە لە بەرژەوەندیی كوردستانە.
ترێنت فڕانكس، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، پرۆژەیاساكە بۆ پشتیوانییكردنی گەلی كوردستانە بۆ بە دەستهێنانی مافی سەربەخۆیی و داننانی ئەمریكا بە دەوڵەتەكەیان.
ئەو پرۆژەیاسایەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا بە پشت بەستن بە بنەماكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و بنەماكانی مافی مرۆڤ لە ئەمریكا ئامادە كراوە و بە پەسەندكردنی لە كۆنگرێسی ئەو وڵاتە، ئەمریكا دان بە مافی چارەی خۆنووسینی كوردستاندا دەنێت.
ھەروەھا بەپێی ئەم یاسایە، ئەمریكا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دامەزراوە ناوخۆییەكان دەكات، كە بەھەمان شێوە دان بە مافی چارەی خۆنوسینی گەلی كوردستاندا بنێن.
ترێنت فرانكس، دۆستێكی گەلی كوردستانە و چەندین جار سەردانی كوردستانی كردووە و لەگەڵ سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان كۆ بووەتەوە.

Back to top button