دكتۆر نەجمەدین كەریم: ڕێگە بە هاتنی هیچ هێزێكی عێراقی نادەین بۆ كەركووك و كوردستان
دوای ئەوەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا, حكومەتی عێراق دەیەوێت بە هێز وەڵامی دەنگدەران بداتەوە ئەمڕۆ پەرلەمان داوای لە حكومەتی عێراق كرد هێز لە ناوچە كوردستانیەكانی نزیك سنوری عێراق بڵاو بكاتەوە, لە وەڵامدا ئەمڕۆ چوارشەممە دكتۆر نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركووك رایگەیاند ڕێگە بە هاتنی هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیسی فیدراڵی بۆ پارێزگاكە نادەن.
پارێزگاری كەركووك دووپاتی كردەوە هیچ هێزێك ناتوانێ بەبێ رەزامەندی لیژنەی ئەمنیی كەركووك بێتە نێو شارەكەوە.
دكتۆر نەجمەدین كەریم لە لێدوانیكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (سپۆتنیك)ی رووسی رایگەیاند “ئێمە لە كەركووك پشت بە هێزە ئەمنیەكانی خۆمان لە پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیسی خۆجێیی دەبەستین”.
هەروەها گوتی كەس نایەتە نێو كەركووكەوە، نە پۆلیسی فیدراڵی و نە سوپای عێراق، چونكە كەركووك پێویستی بەو هێزانە نیە
جێی باسە پەرلەمانی عێراق ڕێگەی بە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران داوە هێز بباتە نێو ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، بۆ ئەوەی دەستیان بەسەردا بگرن و لە دەست پێشمەرگەیان دەربێنن.
ئەم بڕیارەی بەغدا دوابەدوای ئەنجامدای ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان هات.