میدیای حه‌شد راگه‌یاندراوێكی عه‌بادی به‌درۆ ده‌خاته‌وه‌

خواكوڕك

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، هێزه‌كانمان توانیویانه‌ شارۆچكه‌ی خالدیه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ باكوری رۆژهه‌ڵاتی رومادی به‌ته‌واوی رزگاربكه‌ن، له‌به‌رامبه‌ریشدا میدیاكانی حه‌شدی شه‌عبی رایانگه‌یاند شه‌ڕ تا ئێستاش به‌رده‌وامه‌.

ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ 27ی ئاب حیده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، كه‌ رۆڵه‌ پاڵه‌وانه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق به‌ته‌واوی شارۆچكه‌كه‌یان له‌ ده‌ستی چه‌كدارانی داعش پاككردۆته‌وه‌ و زیانێكی گه‌وه‌ره‌یان له‌داعش داوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌ چه‌كداره‌كان كوشتووه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مرۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی چه‌ند وێنه‌یه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ تیایدا به‌رده‌وامی شه‌ڕ له‌ شارۆچكه‌كه‌ نیشانده‌دات و میدیاكانیان رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ هێزه‌كانیان نزیك بوونه‌ته‌وه‌ له‌ سه‌نته‌ری شاره‌كه‌.

xaldia

Back to top button