ئەكادیمییەكی نزیكی شازادەی جێنشینی ئیمارات مژدەی درووستبوونی كۆماری كوردستانی گەورە رادەگەیەنێت

دوای سەركەوتنی گەورەی سازدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان تا دێت, پشتگیری سەربەخۆیی كوردستان زیاتر دەبێت, لەم چوار چێوەیەش ئەكادیمییەكی نزیكی شازادەی جێنشینی ئیمارات مژدەی درووستبوونی كۆماری كوردستانی گەورە رادەگەیەنێت
عەبدولخالق عەبدوڵڵا لە تویتەرەوە مژدەی هاتنی كۆماری كوردستان رادەگەیەنێت دەلێت:” پاڵپشتی سەربەخۆیی كوردستان دەكات و ئاماژە بۆ درووستبوونی دەوڵەتی كوردستانی گەورە دەكات كە سنوورەكانی تەنها لە چوارچێوەی باشووری كوردستان نامێنێتەوە.

لە تویتەرەوە ئەو ئەكادیمییە ئیماراتییە كە كەسێكی ناسراوەو بە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی محەمەد بن زاید، شازادەی جێنشینی ئیمارات ناسراوە، نەخشەی كوردستانی گەورەی بڵاوكردووەتەوە.

عەبدولخالق عەبدوڵڵا لە ژێر نەخشەكەی نووسیوە “كۆماری كوردستان بە 30 ملیۆن دانیشتوانەوە لە ریگادایە، دوای ئەوەی چەندین ساڵە دواكەوتووە”.

ئەو ئەكادیمییە ئیماراتییە پاش ئەوە نەخشەكەی بڵاوكردەوە كە بینی كوردەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان پاڵپشتییەكی گەرمی سەربەخۆیی كوردستانیان كرد و رۆژی 25/9/2017 لە زۆربەری شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ ئاهەنگێڕان هاتنە سەر شەقامەكان.

ئیمارات كێشەی زۆری لەگەڵ ئیران هەیە و بەردەوام دەڵێت “ئێران 3 دوورگەی ئەو وڵاتەی داگیركردووە”.

عەبدولخالق عەبدوڵڵا رەخنەی لە توركیاش گرتووەو دەوڵێت: “رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیا مافی ئەوەی نییە هەرەشە لە كوردستان بكات و بڵێت گەمارۆی دەخەینە سەر و شەریان لە دژ رابگەیەنن، چونكە كوردەكان مومارەسەی مافێكی رەوای خۆیان كردووەو لە رێگەی ریفراندۆمەوە بە شیوەیەكی ئاشتیانە و دیموكراتیانە بڕیاریان لە چارەنووسی خۆیان داوە”.

بەو هۆیەشەوە ئەو ئەكادیمییە ئیماراتییە رووبەڕووی مشتومڕێكی زۆر بووەوە لەگەڵ راگەیاندنكاری سعوودی دانیشتووی ئەمریكا “جەمال خاشقچی” كاتێك رایگەیاند پاڵپشتی هەڵوێستەكانی وڵاتەكەی دەكات بۆ دواخستنی ریفراندۆم.

Back to top button