پەرلەمانتارانی عێراق داوای دەركردنی بەرپرسە كوردەكان دەكەن

دوای ئەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, پەرلەمانی عێراق لە هەولی ئەوە دایە چەند سزایەك بەسەر گەلی كوردستاندا بسەپێنێت, بۆ ئەم مەبەستە پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوویەوە, دواتریش ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و فەرمانبەرانی پەرلەمانی عێراق، دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كۆبوونەتەوەو ناڕەزایی دەردەبڕن.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی میدیاكانی عێراق بڵاویانكردووەتەوە “ژمارەیەك لە پەرلەمانتار و فەرمانبەرانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ناو باڵەخانەكەدا كۆبوونەتەوەو وێڕای دەربڕینی ناڕەزایی دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان، داوای دەركردنی ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەڕێوەبەری كارگێری و بەرپرسی فەرمانگەی راگەیاندن دەكەن، بە قسەی ئەو پەرلەمانتار و فەرمانبەرانە، ئەو بەرپرسانە بەشدارییان لە پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كردووە”.

گردبوونەوەی ئەو پەرلەمانتار و فەرمانبەرانە لە كاتێكدا بووە، كە بڕیار بوو ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بە ئامادەبوونی، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆببیتەوەو دەربارەی ریفراندۆمی كوردستانیش ژمارەیەك رێكار دژی بگرنەبەر”.

Back to top button