سبەی پەرلەمانی كوردستان وەڵامی پەرلەمانی عێراق دەداتەوە

 

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ساز كرد، بۆ تاوتوێكردنی بڕیارەكانی بەغدا لە دژی كوردستان، بڕیاریشە سبەی پێنجشەممە فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان كۆبنەوە و كاتێك بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان و وەڵامدانەوەی پەرلەمانی عێراق دیاری بكەن.

 

كۆبوونەوەكەی حكوومەتی هەرێم نزیكەی چوار سعاتی خایاندووە، بەڵام لە كۆتاییدا هیچ راگەیەندراوێك بڵاونەكرایەوە.

 

لەلایەكی ترەوە سبەی پێنجشەممە، فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی وەڵامدانەوەی بڕیارەكانی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق دەكەن.

 

بەپێی سەرچاوە ئاگەدارەكان، چاوەڕوان دەكرێ سبەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەك بكەن و كاتی كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاری بكەن.

 

كۆبوونەوەكەی پەرلەمانی كوردستان بۆ وەڵامدانەوەی ئەو بڕیارانە دەبێت، كە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق وەك سزا لە دژی هەرێمی كوردستان دەریكرد.

Back to top button