پارێزگای سلێمانی.. كوورەی كارگەیەك تەقییەوە و قوربانی هەیە

كەمێك پێش ئێست لە شارەدێی (بازیان)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی، كارگەیەكی دروستكردنی شیش تەقیەوە، لە ئەنجامدا كرێكارێكی بیانی گیانی لەدەست دا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون .
ڕائید ئیقبال محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی شار و شارەدێكانی سلێمانی ، ڕایگەیاند: “كوورەی كارگەیەكی دروستكردنی شیش لە شارەدێی بازیان تەقیەوە، لە ئەنجامدا هاوولاتییەكی بیانیی گیانی لەدەست دا و چوار كەسی دیكەش بریندار بوون”.
گۆتەبێژەكە، هەروەها گوتیشی: “بریندارەكان ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراون، تەرمی كرێكارە بیانییەكەش ڕەوانەی پزشكی دادوەری سلێمانی كراوە”.
ئەو ئەفسەرە، ئاماژەی بەوەشكرد، كە تێمەكانی بەڵگەی تاوان، بەمەبەستی لێكۆڵینەوەكردن پارچەی كوورەكەیان ھەڵگڕتووەتەوە و دەستیش بە لێكۆڵینەوەی ورد كراوە.

Back to top button