رێبەری دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا: دەبێت ئەمریكا پشتیوانی لە دەولەتی كوردستان بكات
دوای سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, بەر پرسێكی باڵای ئەمریكا رایدەگەیەنێت دەبێت ئەمریكا رێز لە خواستی گەلی كوردستان بگرێت.
چاك شومەر رێبەری دیموكراتەكان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا دەلێت:” دەبێت جیهان دان بە دەنگدانە مێژوویەكەی 25ی 9ی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان بنێت,چونكە ئێمە بەردەوام پشتمان بە پێشمەرگە بەستووە.
رێبەری دیموكراتەكانی لە ئەنجومەنی سینات دەشلێت:” لە دد دەیەیەی رابردوو كوردەكان یەكێك بوون لە بەهێزترین هاوەبەشەكانمان لە رووبەرووبونەوەی داعش, بۆیە پێویستە بە زووترین كات كورد ببێتە خاوەین دەوڵەت”
هەروەها گوتیشی:” كورد رێز لە مافی كەمایەتیە نەتەوەیی ئاینیەكان دەگرێت كە پێشتر لە لایەن دەسەلاتەكانی عێراق دە چەوسێنرانەوە, بۆیە دەبێت ئەمریكا رێز لە ئەنجامی راپرسیەكە بگرێت و دان بە سەربەخۆیی كوردستان بنێت: