لەبارەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان یڵدرم و عەبادی بە تەلەفۆن قسەدەكەن
دوای سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان, سەرۆكوەزیرانی توركیا لەبارەی دوایین پێشهاتە پەیوەندییدارەكان بە گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری كوردستان پەیوەندییەكی تەلەفۆنی بەهاوشانە عێراقییەكەی كرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتیی وەزیرانی توركیا بڵاویكردەوە، “بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا پەیوەندی تەلەفۆنی به حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە كردووە و باسیان لە پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و گشتپرسیی سەربەخۆیی باشووری كوردستان كرد”.
لەم هەفتەیەدا بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا دووجار و سەرۆككۆماری توركیاش جارێك پەیوەندیی تەلەفۆنییان لەگەڵ حەیدەر عەبادی، سەرۆكوەزیرانی عێراقەوە ئەنجامداوە.