جێنشینی دوبەی: پیرۆزبایی لە هەڵهاتنی خۆری دەوڵەتی كوردستان دەكەم

 

دوای سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی باشوری كوردستان وڵاتان بە شێویی جیاجیا پێوازی لە سەركەوتنەكە دەكەن لەم چوار چێوەیەش (د. خالد ئەلقاسمی) جێنشینی دوبەی رایگەیاند، ”هەرلەئێستاوە موژدەی هەڵهاتنی خۆری دەوڵەتی كوردستان ڕادەگەیێنم”.

(د. خالد ئەلقاسمی)، پێشتریش لەبارەی هەڕەشەكانی دراوسێكان كە بە هۆی ڕێفرەندۆم بۆ سەربەخۆیی باشووری كوردستانەوە سەرچاوەیان گرتبوو، هەڵوێستی خۆی وا نیشان داوە كە، ئەوە كورد بوون شەڕی تیرۆریستانی داعشانیان كرد و ناوچەكانی خۆیانیان لێ پاك كردنەوە.
لە نوێترین تویتیشیدا، جێنشینی دوبەی كە هاوكات جێگری فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانیشە ڕایگەیاندووە، ”لە ئێستاوە ، پیرۆزباییی لە دەوڵەتی كوردستان دەكەم، پشتیوان بە خوا، هەڵهاتنی خۆری دەوڵەتی كوردستان پشتیوان دەبێ بۆ براعەرەبەكانیان.”

Back to top button