حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و وه‌ڵامی عێراق ده‌داته‌وه
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆده‌بێته‌وه به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، (نێچیرڤان بارزانی) بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كۆبێته‌وه.
وا بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی (نێچیرڤان بارزانی) سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كۆببێته‌وه و تاوتوێی، ئه‌و رێكار و بڕیاریارانه بكات كه له لایه‌ن حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی دژ به گه‌لی كوردستان و هه‌رێم گیراونه‌ته به‌ر، كۆمه‌ڵێك بڕیار ده‌رچووه، له‌و باره‌وه.
ئه‌وه‌ی بینرا له چه‌ند رۆژی رابردوو كه له 25/9/2017 خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو و به پێی ده‌رئه‌نجامه به‌راییه‌كانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان، 92.7 خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان دا به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئه‌م ریفراندۆمه‌ش وای له سه‌رانی عێراقی كرد كه كۆمه‌ڵێك بڕیار دژ به كوردستان به‌كاربهێنن، به‌ڵام به‌پێی گووته‌ی شاره‌زایانی یاسا و ده‌ستوور پێیانوایه ئه‌و بڕیارانه سیاسی و كاردانه‌وه‌و هه‌ڵچوونی به‌غدایه به‌رامبه‌ر ریفراندۆم و له ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا نییه هه‌ر بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه جێبه‌جێ بكات، تا له په‌رله‌مانی كوردستان بریاری له‌سه‌ر نه‌درێت.