مه‌سرور بارزانی:ره‌تكردنه‌وه‌ی گفتوگۆی ئاشتیانه‌كوردستان دوورده‌خاته‌وه له عێراق
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان,مه‌سرور بارزانى , له باره‌ی ، بڕياره‌كانى دوێنێی رایده‌گه‌ێنێت” كه بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانى عێراق زۆر ئيستفزازى و نابه‌رپرسيارانه بوو.
له تويتێكدا كه له هه‌ژمارى ره‌سمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان (مه‌سرور بارزانى) رايگه‌ياندوه”ئه‌و بڕيارانه‌ى په‌رله‌مانى عێراق يارمه‌تيده‌ر نيين بۆ ده‌ستپێكردنى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دا له كاتێكدا كوردستان داواى گفتوگۆ ده‌كات.
راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شی نووسیوه” كه ئه‌م عه‌قڵيه‌ته كه دژى خه‌ڵكى كوردستانه و هه‌روه‌ها فه‌رامۆشكردنى خه‌ڵكى كوردستان بووه هۆى ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.
بارزانی باسی له‌وه‌شكردووه” كه حكومه‌تى عێراق پێويسته ئه‌وه بزانێت كه ره‌تكردنه‌وه‌ى گفتوگۆى ئاشتيانه كوردستان زياتر له خۆى دوور ده‌كاته‌وه.