په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه و سزاكانی عێراق ده‌داته‌وه به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان
ئه‌مڕۆ سەرۆکایەتى پەرلەمانى كوردستان لەگەڵ سه‌رۆكی فراکسیۆنەکانی نێو په‌رله‌مان کۆده‌بێتەوە بۆ دیارى کردنى رۆژێک بۆ کۆبوونەوەى پەرلەمان بۆ ئەوەى وەڵامى بڕیارەکانى په‌رله‌مانی عێراق بدەنەوە.
(محەممەد عەلى یاسین) گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتی لەپەرلەمانى کوردستان رایگه‌یاندوه” بڕیارە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/9/2017 سەرۆکایەتى پەرلەمانى کوردستان لەگەڵ فراکسیۆن و سه‌رۆكه‌كانی فراكسیۆنه‌كان کۆببێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو فراکسیۆنەکان داوەتى ئەوکۆبوونەوەیە کراون، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری پێویست بدرێت له باره‌ی ئه‌وه‌ی كه چۆن وه‌ڵامی په‌رله‌مانی عێراق بدرێته‌وه.
گوتەبێژى فراکسیۆنى پارتی ئه‌وه‌شی باسكردوه” كه مەبەست لەوکۆبوونەوەیە ئەوەیە کەوا ڕۆژێک دیارى بکەن بۆ ئەنجامدانى کۆبوونەوەى پەرلەمانى کوردستان بۆ وەڵامدانەوەى بڕیارەکانى په‌رله‌مانی نوێنه‌رانی عێراق کە دژى ھەرێمى کوردستان دەریان کردووه.”
به‌پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك) كۆبونه‌وه‌كه ئه‌مڕۆ كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.