په‌رله‌مانتارێكی عه‌ره‌ب جولانی هێز دژ به‌ كوردستان ماڵ وێرانیه‌ بۆ عێراق

سیاسه‌تمه‌دار و په‌رله‌مانتارێكی پێشووی عێراق، هۆشداری توند ده‌داته‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی له‌ ئه‌گه‌ری جولانی هێز دژ به‌ گه‌لی كوردستان.

(نەدیم جابری) پەرلەمانتاری پێشووی عێراق بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاندووە” پێویستە حکوومەتی عێراق پابەند بێ بە دانوستاندن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان و ”رێگا بۆ دەستوەردانی وڵاتانی ناوچەکە نەکاتەوە“ سەبارەت بە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان.

سیاسه‌تمه‌داره‌كه‌ی عێراقی به‌ جدیه‌وه‌ ھۆشداریی داوەتە حکوومەتی وڵاتەکەی لە بەکارھێنانی ھێز دژی گەل و حکوومەتی کوردستان و باسی له‌وه‌ كردووه‌”كه‌ ھەر ھێرشێکی سەربازی بۆ سەر کوردستان دەبێتە ھۆی وێرانبوونی ژێرخانی دارایی عێراق و داڕمانی دەوڵەتی عێراق بە تەواوەتی.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌” كه‌ ریفراندۆم له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و پاش ئه‌وه‌ش عه‌بادی و په‌رله‌مانی عێراقی كۆمه‌ڵێك بڕیاریان دژ به‌ كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی راگه‌یاند، كه‌ بووه‌ته‌ مایه‌یی نیگه‌رانی هه‌موو لایه‌ك و زمانی گفتوگۆ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌.

Back to top button