نه‌جمه‌دین كه‌ریم:كه‌ركوك ملكه‌چی په‌رله‌مان و حكومه‌تی عێراقی نابێت
له باره‌ی هه‌ڕه‌شه و گووشاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی بۆ سه‌ر شاری كه‌ركوك و كوردستان، پارێزگاری كه‌ركوك، رایده‌گه‌ێنێت” كه‌ركوك پارێزراوه و پێویستی به هیچ هێز و سوپایه‌ك نیه.
(د.نه‌جمه‌ددین كه‌ریم) پارێزگارى كه‌ركووك ره‌تیده‌كاته‌وه سووپاى عێراقى و پۆلیسى ئیتیحادى بێنه ناو سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك، جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه هیچ كه‌سێك بۆى نییه بێته ناو كه‌ركووك بێ ره‌زامه‌ندى لیژنه ئه‌منییه‌كانى ئه‌و پارێزگایه، له‌و باره‌یه‌وه والی كه‌ركوك به ئاژانسى (سپۆتنیكى رووسى) گوتووه” كه ئێمه له كه‌ركووك پشت به هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌و ئاسایش و پۆلیسى ناوخۆ ده‌به‌ستین، له‌به‌ر ئه‌وه پێویستیمان به سووپا و پۆلیسى ئیتیحادى نییه”.
پارێزگاری شاره‌كه سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كانى په‌رله‌مان و حكوومه‌تى عێراقی گوتوویه‌تی” كه‌ركووك ملكه‌چى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى عێراقى نابێت”.
سه‌باره‌ت به بڕیارى له‌سه‌ر كارلادانى له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقییه‌وه، پارێزگارى كه‌ركووك رایگه‌یاندوه” بڕیاره‌كه‌ى حكوومه‌تى عێراق یاسایى و ده‌ستوورى نییه، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ژیرانه نییه و ده‌كرێت پرسه‌كه له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.