ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر دژ به بڕیاره‌كانی عێراق به‌رامبه‌ر به كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خرێ.
دژ به‌و بڕیار و رێكاره ناده‌ستووری و نایاساییانه‌ی كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق دژ به گه‌لی كوردستان گرتویه‌تیه به‌ر ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر گردبوونه‌وه‌یه‌ك رێكده‌خرێت و ئیدانه‌ی ئه‌وكارانه ده‌كرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌نراوێك كه كۆپیه‌كی ده‌ست (خواكوڕك) كه‌وتووه و تێیدا هاتووه” كه ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه 28/9/2017 گردبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رده‌م نووسینگه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تێدا ئیدانه‌ی ئه‌و رێكار و بڕیارانه ده‌كه‌ن كه دژ به كوردستان و گه‌له‌كه‌ی دراوه.
له راگه‌یاندراوه‌كه ئه‌وه باسكراوه” كه گردبوونه‌وه‌كه كاتژمێر(11:30) نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام ده‌درێت، هاتن بۆ هه‌موو لایه‌كه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” له دانیشتنی دوێنیی په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عه‌بادی چه‌ند بڕیاریك دژ به كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌ركرا و ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین و درووستبوونی ناكۆكی زیاتر له نێوان هه‌ردوولا.