بزانە بەغدا دوای ماوەیەكیتر چی بەسەر دێت

خواكوڕك
ئەندام پەرلەمانێكی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاندووە، ئەوەی لە بەغدا دەگوزەرێت تەسفیاتی مەزهەبی و نەتەوەییە، هیچ پەیوەندی بە پرۆسەی دیموكراسی نیە و پاش ماوەیەكی تریش دۆخی بەغدا وەڵامی ئەو قسانەی پێدەبێت كە باس لە پرۆسەی دیموكراسی لێ پێچینەوە دەكەن لە گەندەلەكان.

فرسەت سۆفی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان – پارتی، لەبارەی دۆخی بەغدا لە تۆری كۆمەڵایەتی فیس بووك دەلێت، هیچ گومانم نیە كە ئێمە نەمان توانیوە نموونەیەكی سەركەوتووی دیموكراسی بوونیات بنێین و تاسەرئێسقانیش گەندەڵی لەو هەرێمەی ئێمە بڵاو بۆتەوە، با كەسیش خۆی نەكاتە فریشتەی دیموكراسی و دژە گەندەڵی، ئەوەی هەیە بەرهەمی هەموومانە.

هەروەها فرسەت سۆفی دەلێت، بەڵام ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە ئەو ئیعجابە زۆرەیە كە هەندێ كەسی كورت بین بۆ بەغدای پیشان دەدەن. لە ناخی دڵمەوە هیوام دەخواست ئەوەی لە عێڕاق دەگوزەرێ لە پێناوی دیموكراسیەت بوایە، بەڵام مانگێكی دیكە نابات دەردەكەوێت ئاخۆ ئەوەی لە عێراق ڕوودەدات ته‌سفیە حساباتی مەزهەبی و نەتەوەیی و سیاسیە، یان خەمی دیموكراسیەت و رەقابەی پەرلەمانی. باوەڕتان هەبێت فەوزایەك لە عێڕاق بەڕێوەیە تەنها یەكڕیزی ناخۆییمان زامنە بۆ سەلامەتیمان.

Back to top button