ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دەرهاوێشتەکانی

عارف روشدی
پروسەی ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستاندا، ڕاستگویی گەلی کوردستان و سەرکردایەتییەکەی ئاشکرایکرد، کە دەتوانن بە کردار لە ئاستێکی بەرزی پابەندبوندا بە پێوەرەکانی دیموکراسییەوە بن، باشترین بەڵگەش بە ئامادەبوونی سەدان چاودێری بیانی و ناوخۆیی زۆرینەی خەلک ئازادانە و بێ کێشە بەشدارییانکرد لەو پروسەیەدا .
 
ڕاپرسی یەکڕیزی کۆمەڵانی خەلک و هێزەسیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگای کوردستانی بەرهەمهێناو، بووە هۆکاری وەگەرخستنەوەی پارلەمان، بە دڵنیاییەوە ئەم دەرهاوێشتانە دەبنە کوڵەگەی بنەڕەتی خوڕاگری گەلەکەمان لەبەردەم هەمو هەڕەشەو گوڕەشەکانی ناحەزان .
 
گەلێک ڕووبەڕووی چەوساندنەوە، جینوساید و سڕینەوەی ناسنەمەکەی هاتبێت، ناتوانێت بەدەر لە دامەزراندنی ولاتێکی (دیموکرات و ئازاد ) پەسندبکات، کوردستان لە تەمەنێکی کورتدا، دەچیتە گورەپانی پێشبڕکێی چەسپاندی بنەما و چەمکەکانی ( دیموکراسی، ئازادی، یەکسانی و بنیاتنانی دامەزراوەی دەولەتێکی مەدەنی نوێخواز، پێشکەوتو و پێکەوژیان)، بە هەمو شێوەیەک یاسایانە ڕێگری لە جیاکاریی (نەتەوەیی، ئاینی، ئاینزایی و ڕەگەزی) دەکات، بە هۆکاری دەوڵەمندبونیەوە دەتوانێ لە کاتێکی پێوانەییدا زۆربەی ئاستەنگەکانی بەردەم گەشەکردنی کۆمەڵایەتێدا وەک : (هەژاری، بیکاری و بێلانەیی) چارەسەربکات، لەبواری بەرێوەبردندا : لە پێناوی نەهێشتنی (بیروکراسی ئیداری، دارایی و دەسەلاتی ناوەندێتی ) سیستمی فەدڕالی پیادەدەکات، (ئازادییە سیاسییەکان، بیروباوەڕ، ئازادییەکانی تاک ) بە یاسا فەراهەمدەکرێن، لە دەستوری کوردستانی سەربەخۆدا هەموو ئەو بنەمایانە لە چواچێوەی (سیستمی کوماری – فەدراڵ ) دا پەسند دەکرێن .
Back to top button