لە نێوان دوو پەیامدا

ئاریان فەرەج
 
تا ئێوارەی (دوو شەممەی مەزن) جیهان دابەشی سەر دوو سەنگەر ببوو: ریفراندۆم و دژە ریفراندۆم.
 
سەنگەریریفراندۆم تەنیا كوردستانی لێبوو، بەڵام بە داوایەكی رەوا و دیموكراسی و پێداگیرییەكی بێوێنەوە. سەنگەری بەرامبەر، هەموو جیهانی لێ بوو بەڵام بە ئینكارێكی بێ بەهانە و دژبەر لەگەڵ بەهاكانی خۆیان بەرلە دژایەتی لەگەڵ داواكەی كورد.
 
ئێوارەی دووشەممەی مەزن، شەرعیەتی داواكەی كوردستان و پێداگیریی و ئیرادەی خەڵكەكەی سەركەوت، سەنگەری بەرامبەر كەوتە بەردەم بژاردەگەلێكی نوێ.
 
ریفراندۆم دوو پەیامی بەدوای خۆیدا بەرهەمهێنا: یەكەمیان پەیامی(ئاشتی، دەرگاكردنەوە لە روویدانوستان، رێزگرتن لە ئیرادەی میللەتان، لە دیموكراسی، لە دراوسێتی و پێكەوەژیانیگەلان، رەتكردنەوەی رق و نەگواستنەوەی بۆ نەوەكانی داهاتوو)،پەیامێك كە رابەری سەربەخۆیی كوردستان بە هەموو دونیایگەیاند و گەلی كوردستانیش بە بەخشینەوەیگوڵ و شیرینی و ئاهەنگ و سەماگوزارشتیان لێكرد.
 
پەیامی دووەم( هەڕەشە، ئینكاری مافیگەلان، ژێرپێنان و بێ رێزی بە دیموكراسی، هەراشبوونی شۆڤێنیزم،دەرگا داخستن بە رووی دانوستان و گفتوگۆ)، پەیامێك كه عێراقییەكان لە رێی تفەنگی توڕەی میلیشیا و هیستیریای جنێوفرۆشی و توندكردنی ئابڵوقە و سزدانی بەكۆمەڵی خەڵكی كوردستانەوەگوزارشیان لێكرد.
 
لە نێوان دووشەممە و پاش دوو شەممەدا، وەرچەرخانێكیگەورە هاتەئاراوە، جیهان لە (ئەنجامدان و ئەنجامنەدانیریفراندۆمەوە) گوێزرایەوە بۆ هەڵوێست و هەڵبژاردن لە نێوان دوو پەیامی نوێ، (پەیامی ئاشتی و دیموكراسی و دانوستانخواز) و (پەیامی شەڕانگێزی و ملهوڕی و توندوتیژخواز) .
 
جیهان وەك چۆن بۆ ئەوەی بڵێ (نەخێر بۆ ریفراندۆم) زۆری ماندوویی و بیركردنەوە نەویست، هەڵبەت بۆ ئەوەی بڵێ (نا بۆ شەڕ و توندوتیژی و سزای بە كۆمەڵ) دیسان زۆری بیركردنەوە ناوێت.
 
جیهان لەبەردەم بابەتێكی بێوینەدایە: میللەتێك بێ سنور پێداگیرە لەسەر سەربەخۆیی و ئازادی، بەڵام بێسنوریش پابەندە بە ئاشتی و كاركردن بۆ ئایندە، بەرامبەرەكەشی لانی كەم تا ئێستا نە ئازادی و دیموكراسی دەناسێ و نە مل دەدات بۆ دانوستان و ئاشتی و ئایندە.
 
جیهان لەبەردەم ئیرادە و بڕیاری ئازادیخوازانە و لەهەمان كاتدا ئاشتیخوازانەیگەلی كوردستاندا، چەندی دێنێ و دەبا، جیا لە رێزگرتن لەو بڕیار و ئیرادەیە، رێگەیەكی دیكە نابینێتەوە.
Back to top button