بارزانی قاسم سولەیمانی بێ ئومێد کردووە

 
لە پێناو ڕێگرتن لە ئەنجامدانی گشتپرسی هەفتەی ڕابردوو قاسم سولەیمانی سەردانی مەسعود بارزانی کردوەو داوای لێکردووە گەر گشتپرسی ڕابگرێت ئەوا ئێران ئامادەی هەموو هاوکارریەکە بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغداد،بەڵام بارزانی بە نەخێر وەڵامی ئەو داوایەی داوەتەوە.
 
نازم دەباغ لە دیدارێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئینساف نیوز باس لەو سەردانەی قاسم سولەیمانی بۆ سلێمانی و هەولێر دەکات و ئەوە دەخاتە ڕوو کە بارزانی ئەو داوایەی سولەیمانی ڕەتکردۆتەوەو ناوبراوی بێ ئومێد کردووە.
 
دوای ئەنجامدان و سەرکەوتنی پڕۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی کوردستان هاوڵاتیانی کوردستانی بە ڕێژەی نەوەدو دوو لەسەد بە بەڵێ دەنگیان داو ئەوەش کوردانی لە ڕۆژهەڵات و باکورو ڕۆژئاوا هێنایە جۆش و خرۆش و ئاهەنگی خۆشحاڵیان بەو بۆنەوە ئەنجامدا.
Back to top button