بزانه سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ باسی چیان كردووه ئه‌مڕۆ
له راگه‌یاندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنجشەممە 28ـی 9ـی 2017، رایگه‌یاندووه لە سەلاحەددین “مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد، هه‌روه‌ها له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه”لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و هەڵوێستی بەغدا و وڵاتانی دەوروبەر لەبەرانبەر ڕیفراندۆم و بڕیاری گەلی كوردستان تاوتوێ كرا”.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاندووه”بڕیاری گەلی كوردستان لە ڕیفراندۆمی ڕۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 و بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری كوردستان و چینوتوێژ و پێكهاتەكان لەو ڕیفراندۆمە بەرز نرخێندرا و بە مێژوویی وەسفكرا”.
له كۆتایی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشی گه‌یاندووه”هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی هەبوو بۆ ڕۆڵ و هەوڵە بەردەوامەكانی بەڕێز كۆسرەت ڕەسووڵ عەلی لە سەرخستنی پڕۆسەی ڕیفراندۆم بە تایبەت لە كەركووك و سوپاس و دەستخۆشی لێ كرد”.