كۆنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە: پشتیوانی لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان دەكەین

دوای سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان, حكومەتی عێراق لە رێگای پەرلەمانی چەند بڕیارێكی دژ بە هەرێمی كوردستان دەركرد كەتێیدا هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان دەكەن, لە وەلامدا لە میانە بەڕێوە چوونی كرنگرەی گردبوونەوەی عەرەبی سوننە, عەرەبی سونە وەڵامی حكومەتی عێراقیان دایەوە دەلێن:” وەكوو عەرەبە سوننییەكان پشتیوانی لە خواستی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەكەن”.

لەو كۆنگرەیەدا د. ناجح عەباس میزان، نوێنەری عەرەبە سوننەكانی عێراق ئەوەی ڕاگەیاند كە زۆربەی كێشەكانی عێراق لە ناوچەكانی سنووری عەرەبی سوننەدایە و جەختی لەوە كردەوە كە عەرەبە سوننەكان لە چەند ساڵی ڕابردوودا لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پشتیوانییان لێكراوە و گوتی: ”برایانی كوردمان لە مردنی دوولایەنە ڕزگاریان كردین، داعش دەیویست بمانكوژێ و لە بەغداش پێكهاتەی عەرەبی شیعە دەیانویست بمانكوژن“.

لە كۆتایی كۆنگرەكەدا ڕاگەیاندراوی كۆتایی خوێندرایەوە كە تێیدا پشتیوانیی خۆیان بۆ مافی چارەنووسی كوردستان دەربڕی و بە مافێكی سرووشتی و خواییان وەسف كرد. هاوكات ئەوەیان ڕاگەیاند كە بڕیارەكانی پەرلەمانی عێراق لە دژی هەرێمی كوردستان نایاسایی و نائەخلاقییە و ئەوان وەكوو عەرەبە سوننییەكان پشتیوانی لە خواستی گەلی كوردستان بۆ سەربەخۆیی دەكەن.

Back to top button