بەڤیدیۆ: وەزیری دەرەوەی كۆماری ئارتساخ: پاڵپشتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەین
دوای سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان وڵاتانی جیهان بە شێوەی جیاجیا پێشوازی لە سەركەوتنی پرۆسەكەو سەربەخۆیی كوردستان دەكەن, لەم چوارچێوەیەش وەزیری دەرەوەی كۆماری ئارتساخ دەلێت:” ناكرێت رێگری لە خواستی گەلان بكرێت”.
كارێن میزۆریان، وەزیری دەرەوەی كۆماری ئارتساخ ( قەرەباخ) رایگەیاند: “پێشوازی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان دەكەین ئەم ریفراندۆمە بەپێی بەندەكانی جاڕی جیهانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان بووە”.
وەزیری دەرەوەی كۆماری ئارتساخ كە بە كۆماری قەرەباخ دەناسرێت دەڵێت: “ئەم ریفراندۆمە بەپێی بەندەكانی مافی مرۆڤ و نەتەوە یەكگرتووەكان بووەو بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان دەكەم”.
هەروەها گوتوویەتی: “مافی هەموو گەلیكە سەربەخۆ بێ، ناكرێت ڕێگری لە خواستی گەلان بكرێ، پێویستە هەموو گەلێك بەپێی ویستی خۆی بڕیار بدات”.