كۆنگرێسمانێك: كۆشكی سپی و ترەمپ رێگە بە گەمارۆی كوردستان نادەن
دوای ئەوەی حكومەتی عێراق هەڕەشەی ئابلۆقەدان و هێڕش كردنی لە هەرێمی كوردستانی كرد, لە ئەگەری بە جدی بوونی ئەو هەڕەشانە كرنگرێسمانێكی ئەمریكا دەلێت:” دۆناڵد ترەمپ ئەوە قبوڵ ناكات”.
ترێنت فرانكس ، كۆنگرێسمانێكی كۆمارییەكانی ئەمریكا سەبارەت بە هەڕەشەكانی عێراق و توركیا و ئێران لەدژی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “كۆشكی سپی و سەرۆك ترەمپ زۆر تووڕە دەبن وە دژی ھەموو ھەوڵێك دەوەستن بۆ گەمارۆدانی كوردستان”.
ئەو كۆنگرێسمانە كۆمارییە گوتی: “سەرۆك دۆناڵد ترەمپ بەهیچ شێوەیەك رێگە نادات بە گەمارۆدانی كوردستان و دژی هەر هەنگاوێكی لەو شێوەیە دەوەستێتەوە و زۆر تووڕە دەبێت”.