ئەبوبەكر هەڵەدنی: ئەو زەمەنە بەسەرچوو بەغدا بەشێوەیەكی كردارەكی هەڕشە لە كورد بكات

لەگەڵ ئەوەی بەغدا دژ بە سازدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەستی بە هەڕەشەكردووە, پەڕلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی، ڕای دەگەیەنێت، هەڕشەكانی بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان موزایەدەی سیاسیین و ئەو زەمەنە بەسەرچووە، حكوومەتی بەغدا بەشێوەیەكی كردارەكی هەڕەشە لە كورد بكات، چونكە دۆستەكانمان و گەلەكەشمان هەڕەشە قبووڵ ناكات.

ئەبوبەكر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی ، ڕیاگەیاند: “هەڕەشەكانی بەغدا بۆ سەر هەرێمی كوردستان، موزایەدەی سیاسیین و لە چوارچێوەی دژایەتیكردنی بنەماكانی یاسا و دەستووری عێراق خۆیان دەبیننەوە”.

هەروەها، گوتیشی: “بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشەیەكی بەغدا، پێویستە لایەنە سیاسیەكانی كوردستان، بەشێوەیەكی بەرچاو یەكڕیزی خۆیان بپارێزن، بۆئەوەی بەغدا بزانێت، كورد هێزێكی لاواز نییە بە ترس و تۆقاندن و چاو سووركردنەوەی ئەوان، چۆك دانەوێنێت”.

 

ئەوەشی خستەڕوو، كە بەدرێژایی مێژوو، بەغدا جگە لە ماڵوێرانكردنی میللەتی كورد هیچی دیكەی پێ نەبووە، بۆیە گەلی كورد مافی ڕەوای خۆیەتی ڕیفراندۆم بكات، بۆ ئەوەی كوردستانێكی ئازاد و سەربەخۆی هەبێت.

 

ئەبوبەكر هەڵەدنی، گوتیشی: “بەهۆی ئەو مامەڵە نەشیاو و شۆڤێنیانەی حكوومەتی بەغدا بەرامبەر بە گەلی كوردستان گرتوویەتییە بەر، كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەلایەوە سەیرە چەندین ساڵە كورد لەگەڵ حكوومەتی عێراق ماوەتەوە، دڵنیاشبن ئەو زەمەنە بەسەرچووە، حكوومەتی بەغدا بەشێوەیەكی كردارەكی هەڕەشە لە هەرێمی كوردستان بكات، چونكە دۆستەكانمان و گەلەكەشمان هیچ هەڕەشەیەكیان لێ قبوڵ ناكەن”.

 

ڕۆژی 25ی ئەیلوولی 2017، ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان بە ئەنجامی 92%ی دەنگێ (بەڵێ) بەسەركەوتووی بەڕێوەچوو، ئەوەش دەوڵەتی عێراقی نیگەران كرد و بەو هۆیەوە لایەنە عەرەب و توركمانەكانی پەرلەمان و حكوومەتی عێراق، كۆمەلێك بڕیاری توند و سزایان بۆ سەر گەلی كوردستان دەركرد.

 

Back to top button