سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆم ڤلادیمیر پۆتین ئه‌ردۆگانی له‌ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ئاگادار كردۆته‌وه‌

له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی دا دیمیتری پسكۆڤ گوته‌بێژی كرملین رایگه‌یاند”ئه‌لیسای میله‌ر سه‌رۆكی كۆمپانیای گازپرۆم ى ڕووسی، ئاگادارینامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی پوتین و ئه‌ردۆگان كردووه‌، هه‌روه‌ها گوتیشی”سه‌رۆك كۆماری توركیای له‌باره‌ی دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ئاگادار كرده‌وه‌.

هه‌ر به‌پێی گوته‌ی گوته‌بێژی كرملین له‌ ئاگادارینامه‌كه‌دا به‌هه‌ردوو سه‌رۆكه‌كه‌ ڕاگه‌یاندراوه‌، كه‌ هه‌نگاوی نه‌رێنی له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرنه‌ به‌ر، هه‌روه‌ها گوتیشی” كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆگان و پوتین ئه‌رێنی بووه‌ و توركیا له‌ بابه‌ته‌كان گه‌یشتووه‌.

جگه‌ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا گوته‌بێژی كرملین، هیچ زانیارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی رووسیا ئاشكرا نه‌كرد.

به‌هۆی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ 25ی 9ی 2017 له‌ سه‌رتاسه‌ری باشوری كوردستان، ئه‌ردۆگان و حكومه‌ته‌كه‌ی چه‌ندین جار هه‌ره‌شه‌ی له‌كوردستان كردوو، له‌ هه‌ره‌شه‌كاندا، هه‌ره‌شه‌ی بڕینی بۆری نه‌وتی كوردستانی كرد له‌ خاكی توركیا، ئه‌مه‌ش بۆته‌ خاڵێكی ناكۆك له‌نێوان توركیا و روسیا، پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، راگه‌یاندبوو، كه‌ ئه‌وان رێز له‌ خواستی كورد ده‌گرن بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان”.

Back to top button