كۆنگرێسمانێكی ئه‌مریكی:كورد ده‌بێته‌ ده‌وڵه‌تێكی هاوپه‌یمانی درێژخایان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

ستيڤ كينگ، ئه‌ندامى كۆنگرێسى ئه‌مريكا سه‌ر به‌ پارتى كۆمارييه‌كانی له‌ لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی سه‌ربه‌خۆی كوردستان ده‌نووسێـ”هيوادارم كورد ئه‌و هه‌له‌ مێژووييه‌ى له‌ ده‌ست نه‌دات بۆ مافى چاره‌ى خۆنووسين ده‌نووسێـ”كورده‌كانى عێراق ئه‌و پرسياره‌يان لێكراوه‌ ئايا ده‌يانه‌وێت په‌يوه‌ندييه‌كانى خۆيان بچڕێنن و ببن به‌ ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ له‌ عێراق يان نا، هيوادارم كورد ئه‌مجاره‌ ئه‌و هه‌له‌ مێژووييه‌ بقۆزنه‌وه‌ بۆ دياريكردنى مافى چاره‌ى خۆنووسين.

ستيڤ كينگ، هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: هێزى پێشمه‌رگه‌ زۆر به‌هێز بوون له‌ شه‌ڕى دژى داعش له‌ عێراق و سووريا.ئه‌وه‌شى وتووه‌: كورده‌كان جێى شانازين و گه‌لێكى سه‌ربه‌خۆن و ماوه‌ى چه‌ندين ساڵه‌ چه‌وسێنراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و مافه‌شيان به‌ده‌ستهێناوه‌ كه‌ شياوى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆيه‌ هه‌روه‌ها گوتیشی كورد ده‌بێته‌ دۆستێكى درێژخايه‌نى ئه‌مريكا له‌ ناوچه‌كه‌.

هه‌ر له‌باره‌ی پێكهاته‌ ئاینیه‌كان و نه‌ته‌وه‌یه‌كان له‌ناو خاكی كوردستان له‌ده‌وڵه‌تی كوردستاندا ستیڤ كینگ ده‌شلێـ”، كورد، مافى پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌يى و ئاينييه‌كانى ديكه‌ ده‌سته‌به‌ر بكات، به‌ تايبه‌تى كريستيانه‌كانى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و ئێزدييه‌كانى شنگال و بوارى گونجاو بۆ ئه‌وانيش ته‌رخان بكات.

 

Back to top button