لاهور تاڵه‌بانی پێی وایه مام جه‌لال خه‌باتی له‌به‌ر سپلیت كردووه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، ئهمشهوهی كه لاهور تاڵه‌بانی له‌رێگای دژه تیرۆر هه‌وڵی دا، كه‌ركووك له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی كوردستان دابرێنێت، به‌رپرسێكی باڵای یه‌كێتی له كه‌ركووك به لاهور تاڵه‌بانی گوتووه، به‌م بۆچوونه سیاسیه مه‌یمه‌ی تۆ بێت، مام جه‌لال خه‌باتی له‌به‌ر سپلیت بۆ كوردستان كردوه”.
شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25 قاسم سولێمانی له‌رێگای لاهور تاڵه‌بانی به‌رپرسی دژه تیرۆری یه‌كێتی له هه‌ولی ئه‌وه دابوو كه ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبكاته‌وه، بریاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ریفراندۆم له كه‌ركووك پێ ده‌ربكات، به‌ڵام له‌و كاته‌دا هێزێكی زۆری زێره‌ڤانی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی حه‌فتا و چه‌ند هێزی تری سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به فه‌رمانده‌ی كۆسره‌ت ره‌سول رێگری كرا له قاسم سولێمانی و لاهور تاڵه‌بانی، هه‌ر بۆیه شه‌وی 24 له‌سه‌ر 25 ئه‌م مانگه، هه‌وڵه‌كه‌ی قاسم سولێمانی به‌هاوكاری لاهور تاڵه‌بانی شكه‌ستی هێنا”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاگادار به‌خواكوڕكی راگه‌یاند، به‌رپرسێكی بالای یه‌كێتی ئه‌م شه‌وه له‌گه‌ڵ لاهور تاڵه‌بانی به‌شه‌ڕ دێن، له‌سه‌ر كه‌ركووك، پێی ده‌لێت ته‌واوی خه‌باتی یه‌كێتی له‌پێناوی كوردستان و رزگاری و مافی چاره‌ی خونووسین بووه، رووبارێك شه‌هیدی بۆ داوه، تۆ ده‌ته‌وێت یه‌كێتی به‌خائین پێشان بده‌یت، دژ به ریفراندۆم و كوردستانی كه‌ركووك به‌كار بهێنیت، لاهور تاڵه‌بانی گوتوویه‌تی ریفراندۆم ده‌بێته مه‌ترسی به‌سه‌ر كه‌ركووك به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتی كه سه‌رچاوه‌كه ناوی ئاشكرا نه‌كرد، به لاهور تاڵه‌بانی گوتووه بۆ تۆ تاوه‌كو ئێستا پێت وایه خه‌باتی مام جه‌لال له‌ژێر سپلیت بووه، تۆیه‌ك كه بۆ یه‌ك رۆژ پێشمه‌رگایه‌تیت نه‌كردووه، چ له مه‌ترسی سه‌ر گه‌لی كوردستان ده‌زانیت؟.