ڕێبه‌رى دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مریكا پشتیوانى دروستبونى ده‌وڵه‌تى كوردستانه
سیناتۆر ” چه‌ك شۆمه‌ر ” ڕێبه‌رى دیموكراته‌كان له ئه‌نجومه‌نى سیناتى ئه‌مریكا پشتیوانى خۆى بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان ڕاگه‌یاندو داواش له جیهان ده‌كات كه ڕێز له ئه‌نجامى ڕیفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستان بگرن .
“چه‌ك شۆمه‌ر ” سیناتۆرى ئه‌مریكى له به‌یاننامه‌یه‌كیدا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت ” ده‌نگێكى مێژووى له كوردستانى عێراق گوێبیست ده‌بین ، جیهان پێویسته ڕێزى لێبگرێت و دانى پێدا بنێت ، پێویسته هه‌ڵویستى حكومه‌تى ئه‌مریكا بۆ پشتیوانیكردنى پرۆسه‌یه‌كى سیاسى بێت بۆ به‌دیهێنانى خواستى كورده‌كان له دروستبوونى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆدا “.