مهلا بهختیار:ئهوهی عێراق دهیكات بهرامبهر به كوردستان شتێكی نوێ نیه بهرگری دهكهین
لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان ، له بارهی گگووشار و فشارهكانی حكومهتی ناوهندهوه بۆ سهر ههرێمی كوردستان رایدهگهێنێت” باشووری کوردستان پێشتر بۆ ماوەی 30 ساڵ بەرگەی گەمارۆدانی گرتووە و بۆیە ئەوەی ئێستا روودەدات شتێکی نوێ نییە و بهرگری له خۆمان دهكهین.
لێپرسراوی دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی كوردستان (مەلا بەختیار) لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی سپۆتینکی رووسی رایگەیاندوه” ئەگەر حکومەتی عێراق بیر لە سەپاندنی بڕیارەکانی بکاتەوە و بژاردەی سەربازی لە دژی هەرێمی کوردستان هەڵبژێرێت، ئەوا مافی خۆمانە بەرگری لەخۆمان بکەین، بەرگریکردن لەلای کورد کارێکی پیرۆزە، ئەوەی له ئێستاشدا روودەدات دووبارە بوونەوەی مێژووە و لە ساڵانی رابردووشدا لە دژی کورد روویانداوە، کورد لە رابردوودا توانی بۆ ماوەی 30 ساڵ بەرگەی گەمارۆدان بگرێت، بۆیه ئێستاش ئهوه دهتوانین.
مهلا بهختیار باسی لهوهشكردووه” كه عەقلیەتی بڕیار بەدەستدان لە عێراق مەترسی بۆ سەر دیموکراسی هەیە و پرسیاری ئەوەش دەکات کە لە چ وڵاتێکی دونیادا هەیە پەرلەمان لەماوەی 20 خولەکدا 18 بەندی بڕیارێك پەسند بکات، ئەوەشی بە شوڤێنیەت و تووندڕەوی و دژ بە مافەکانی گەلی کورد لە عێراقدا وەسفکردووە.