خواردنه‌وه‌ی چایی هێنده‌ی ئاو خواردنه‌وه‌ به‌سوده‌.

له‌ نوێترین توێژینه‌وه‌ ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خواردنه‌وه‌ی چایی وه‌كو ئاو به‌سوده‌ بۆ له‌شی مرۆڤ.

له‌ توێژێنەوەیەکی بەریتانی ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌” كه‌ خواردنەوەی 4 یان 5 کوپ چا لەھەموو رۆژێکدا زۆر باشە بۆ لەشی مرۆڤ بە قەد گرینگی لێترێکی ئاو بەسوودە.

ئەم توێژێنەوەیە لە سەر 21 کەس ئەنجامدرا  بە نیوەی ئەم بژداربوانە گوترا 4 کوپی چا لە 12 کاتژمێردا بخۆنەوە وە ھەروەھا بە نیوەی تریش گوترا رێژەیەکی باشی ئاو بخۆنەوە ھەروەھا پێش ئەم توێژێنەویە تاقیکردنەوە لە سەر خوێنیان ئەنجامدرا پێش ئەوەی چا یان ئاو بخۆنەوە وە بەسەر چونی چەند کاتێک بە سەریاندا تاقیکردنەوەیان لە سەر ئەنجامدرا بۆ زانینی ڕێژەی شێ لە سەر لەشیان بۆیە بۆیان دەرچوو کە ھیچ جیاوازیەکی ئەوتۆ نیە لە نێوانیاندا.

Back to top button