حكومه‌تی عێراقی بڕیاری داخستنی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی راگرت
پاش ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی كۆمه‌ڵێك بڕیار و راسپارده‌ی ده‌ركرد له داخستنی فرۆكه‌خانه‌كان و راده‌ستكردنیان، هه‌روه‌ها راده‌ستكردنه‌وه‌ی ته‌واووی خاڵه سنورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ئێستادا ئه‌و بڕیاره راگیرا.
دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بریاریدا بە ڕادەستكردنەوەی دەوازە سنورەیەكانی هەرێم بە حكومەتی ناوەندی و ماوەی سێ رۆژیشی بۆدانرا دوای تەواوبونی ماوەكەش دەوازەكان تا ئێستاش دەروازەكان لەدەستی حكومەتی هەریم ماونەتەوە به‌پێی چه‌ند زانیارییه‌ك، بریارەكە بۆكاتیكی نادیار راگیراوە.
سەرچاوەیەكی باڵا لەحكومەتی عێراق بە كەناڵی (سۆمەرییە نیوزی) ڕاگەیاندووە: بڕیارەكە بەشێوەیەكی كاتی راگیراوەو داخستنی خاڵە سنوورییەكانی هەرێم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دواكەوتووە و ئەو شاندەی بڕیاربوو رۆژی شەممە بچێتە وڵاتانی توركیا‌و ئێران بۆ وەرگرتنی دەروازە سنوورییەكانی هەرێم سەردانەكەیان بۆ كاتێكی تر دواخستووە.
به‌پێی بۆچوونی چه‌ند شیكره‌وه‌یه‌كی سیاسی” ئه‌م راگرتنه پاش ئه‌و هه‌موو فشاره نێو ده‌وڵه‌تی و ناوخۆییانه دێت كه حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراقی به تاك لایه‌نانه ده‌یدات دژ به گه‌لی كوردستان، دونیایی ده‌ره‌وه‌یش بێده‌نگ نابێ له ئاست ئه‌م بابه‌تانه چونكه ئه‌مه قووت و ژیانی گه‌لێكی له‌سه‌ر به‌نده.