سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستی له كاركێشایه‌وه
فەخرەدین قادر، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی لە پۆستەکەی و ئەنداميهتی له پەرلەمانی کوردستان راگەیاند.
له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بڕیار و گوشاره‌كانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستانیش ده‌ستی له كار كێشایه‌وه و كه له پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان بوو، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێ، كه له شوێنی ئه‌و په‌رله‌مانتارێكی تر به فه‌رمی بكرێت به سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان، كه له ئێستادا بێگه‌رد تاڵه‌بانی له پشكی یه‌كێتی له‌و شوێنه‌یه.