بزانه‌ كه‌ته‌لۆنیا به‌چی سندوقی ده‌نگدان ده‌پارێزێت

له‌وه‌ڵامی حكومه‌تی ئیسپانیا بۆ رێگری كردن له‌ بنكه‌ی ده‌نگدانی ریفراندۆنی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا، كه‌ وابریاره‌ له‌ 1ی 10ی 2017 له‌و وڵاته‌دا ریفراندۆم به‌رێوه‌ بچێت و هاوڵاتیانیان بچنه‌ سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ بده‌ن”.

له‌ كه‌رنه‌ڤاڵێكی جه‌ماوه‌ری و چاڵاكی دا جوتیاریانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، لە ئیسپانیا بە تراکتۆرەکانیان سەنتەرەکانی دەنگدان بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمەکەیان دەپارێزن،، ئەو جووتیارانە، بە 5000 تراکتۆرەوە چەندین شەقامی شاری بەرشلۆنەی پایتەختی هەرێمەکەیان گرتووە و بڕیاریان داوە 2315 بنکە و سەنتەری دەنگدان بپارێزن”.

ئه‌مه چاڵاكیه‌ له‌ به‌رده‌وامی پێداگری حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ئیسپانیا دا هاتووه‌ له‌سه‌ر رێگری كردن له‌ ریفراندۆمی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌ ئیسپانیا و بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌م جوتیارانه‌ بریاریانداوه‌ بۆ سه‌ربه‌خۆی هەرێمەکەیان له‌ رێگای تراكتۆر بنكه‌ی ده‌نگدان هه‌رێمه‌كه‌یان بپارێزن”.


بڕیارە رۆژی یەکشەممە 1-10-20177، هاووڵاتییانی کەتەلۆنیا بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بڕیار لە مافی چارەنووسی خۆیان بدەن بە مانەوە لە ئیسپانیا یان به‌ سەربەخۆیی.

 
Back to top button