وهزیری دهرهوهی بهریتانیا نامهیهك بۆ بارزانی دهنێرێت،بزانه ئهو نامهیهی رهوانهی كردووه چی تێدایه
سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان له راگهیاندراوێكدا ئاشكرای دهكات كه مایكل فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا لە نامەیەك بۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات بۆ میوانداری و ئەو گفتوگۆ ڕاشكاوانەیە كە لەكاتی سەردانیدا بۆ كوردستان لەنێوان ئەو و سەرۆك بارزانی پەیوەست بە بابەتی ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە.
لە بیست و حەوتی ئەیلوولی 2017ـدا مایكل فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا نامهیهك ئاراستهی سهرۆك بارزانی دهكات و لهنامهكهدا رایدهگهێنێت”ئێستا كە ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە داوا دەكەم دەست بە گفتوگۆ بكەن”لە بەشێكی تری نامەكەدا وەزیری بەرگریی بریتانیا ستاییشی گەلی كوردستانی كردووە كە لە بەرەی پێشەوەی شەڕی تیرۆر بوونە و هەزاران شەهید و قوربانیان لەو شەڕە داوە و دەستخۆشیشی كردووە كە سەرباری بوونی شەڕ و كێشەی گەورە هاوسەنگی لە حوكمڕانیی كوردستان ڕەچاو كراوە.
مایكل فاڵن وەزیری بەرگریی بریتانیا لە بەشێكی تری نامەكەیدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی: “ئێستا كە ڕیفراندۆم ئەنجام دراوە داواتان لێ دەكەم كە دەست بە گفتوگۆیەكی بنیاتنەرانە بكەن لەگەڵ بەغدا و دراوسێكان تاكوو بگەنە چارەسەرێكی گونجاو بۆ هەموو لایەك و بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و هێمنانە”.
وەزیری بەرگریی بریتانیا لە كۆتایی نامەكەیدا هانی سەرۆك بارزانی دەدات كە بەردەوام بن لە شەڕی داعش بە جۆرێك كە ڕێگە نەدرێت دووبەرەكی بكەوێتە نێوان كوردستان و عێراقییەكان لە شەڕی دژی تیرۆر و ناوچە ئازادكراوەكان بە هێمنی و ئارامی بمێننەوە.