ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم ناوەكەی خۆی دەگۆڕێت

دوای سەركەوتنی پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان كە بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنێكی باڵای لەسەر ئاستی حزبە كوردستانیەكان پێكهێنرابوو وابڕیارە سبەی، ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆببێتەوە و وێڕای تاووتوێكردنی پرسەكانی دوای ریفراندۆم، ناوی ئەنجوومەنەكەش بگۆڕێت.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، بڕیارە سبەی ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدات، تێیدا تاوتوێی ئەنجامی ریفراندۆم و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستان بكات.

ھەروەھا تاووتوێی ھەڵوێستی عێراق و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بكات و ھەنگاوەكانی داھاتووی ھەرێمی كوردستانیش باسیان لێوە بكرێت، جگە لەوەش، بریارە ناوەی ئەنجوومەنەكە بگۆڕیت و تا ئێستاش دیار نییە ناوی ئەنجوومەنەكە دەبێتە چی.

بە گوێرەی زانیارییەكان ناوی ئەنجوومەنەكە بە شێوەیەك دەبێت، لەگەڵ قۆناغی دوای ریفراندۆم بگونجێت.

ئەنجوومەنی باڵای ریفراندۆم لە لایەن مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی دەكرێت و جگە لە گۆڕان و كۆمەڵ، سەرجەم پارت و پێكھاتەكانی كوردستان، نوێنەریان تێیدا ھەیە.

Back to top button