وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: بەغدا ناتوانێت هێڵی ئینتەرنێتی هەرێمی كوردستان ببڕێت

دوای ئەوەی حكومەتی عێراق رایگەیاند كە هەموو جۆرە رێككارێك دژ بە هەرێمی كوردستان دەگرنە بەر بۆ پاشگەزبوونەوە لە بڕیاری ساودانی ریفراندۆم, دەنگۆیی راگرتنی هێلەكانی ئینتەر نێت لە چەند میدیایەك بڵاوكرایەوە, ئەمڕۆ وەزیری گواستنەوەو گەیاندن بە وەكاڵەت رایگەیاند:”” عێراق ناتوانێ‌ هیچلی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان ببڕێت, چونكە راستەوخۆ لە رێگای كۆدی تایبەتەوە بە جیهانەوە گرێدراوین بە بێ‌ گەرانەوە بۆ بەغدا”.

مەولود باوە مراد وەزیری گواستنەوەو گەیاند بە وەكالەت لە میانەی ئامادەبوونی لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان رایگەیاند:” عێراق ناتوانێ‌ هێلی ئینتەرنێت ببڕێت چونكە سەرچاوەی دابینكردنی ئینتەرنێتی هەرێمی كوردستان لە ئەورووپایە، بۆیە بەغدا ناتوانێت ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان بیبڕێت.

 

وەزیری گواستنەوەو گەیاندن گوتیشی:” دەنگۆی بڕینی هیڵی ئینتەرنێتی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكوومەتی عێراقەوە ڕەتدەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین، كە بەهۆی ئەوەی دابینكاری هێڵی ئینتەرنێتی هەرێمی كوردستان لەلایەن چەند كۆمپانیایەكی ئەورووپاوەیە و بە ترانزێت لە ڕێگەی وڵاتی توركیا و ئێران دەگاتە لای خۆمان، بۆیە بەغدا ناتوانێت ئەو كارە بكات”.

 

هەروەها گوتیشی: “ماوەی چەند ڕۆژێكە هێڵەكانی ئینتەرنێت لە هەرێمی كوردستان خاوبوونەوەیەكیان پێوە دیارە، بەڵام بەدواداچوونمان بۆی كردووە و پێیان ڕاگەیاندووین، كە ئەوە گرفتێكی هونەری كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت خۆیانە و پەیوەندی بە هیچ بڕیارێكی حكوومەتی عێراقەوە نییە”.

 

Back to top button