ئومێد خۆشناو: چاوه‌ڕوان بن موژده‌ی خۆش له ڕێیه

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان سوپاس گوزاری وڵاتی فه‌ڕه‌نسا ده‌كات و ده‌ڵێت، چاوەروانی هەواڵی خۆش بن لە رۆژانی ئایندەدا.
(ئومێد خۆشناو) سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان له لاپه‌ره‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) له نوسینێكدا نووسیویه‌تی: وه‌ك چۆن ساڵی 1991 فه‌ڕه‌نسا رۆڵی گرنگی بینی له دروستبوونی بڕیاری 688 و هاتنه ئارای ناوچه‌ی دژه‌فڕین، ئێستاش سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا داوا له‌عه‌بادی ده‌كات دان به مافه‌كانی كوردستان بنێت.
خۆشناو زیاتر باسی له‌وه‌شكردووه”كه ئه‌وه‌ی جێگه‌ی خۆشحاڵییه چه‌ند رۆژی دیكه فه‌ڕه‌نسا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش وه‌رده‌گرێت، بێگومانین له‌وه‌ی ئینجا فه‌ڕه‌نسا رۆڵی گه‌وره‌تر و باشتر به ئاڕاسته‌ی دۆزی كوردستان ده‌نێت.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گۆتیشی”چاوه‌ڕوان بن رۆژانی ئاینده‌ی هه‌موو فێده سوره‌كانی میدیای كوردستان ده‌بنه هه‌واڵ له‌دوای هه‌واڵی خۆش”.