زیاتر له‌ 3000 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له‌ حه‌ویجه‌ گه‌یشتنه‌ ژێر سێبه‌ری ئاڵای كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ شارى كه‌ركوكباس لة هاتنى به‌ لێشاوی ئاواره‌كان ده‌كات و ده‌ڵێت” هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ پێشوازییان له‌ 3000 هه‌زار هاوڵاتی كردوه‌ كه‌ له‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ی ژێر ده‌ستی داعش هه‌ڵاتوون و خۆیان له‌ ژێر چه‌تری پێشمه‌رگه‌ ناوه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كانی (خواكوڕك)، له‌ رۆژی یه‌كه‌می ده‌ستپێكردنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌ تا ئێستا، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێشوازییان له‌ سێ هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب كردووه‌، كه‌ هه‌ڵهاتوون له‌ بن ده‌ستی داعش و په‌نایان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ هێناوه‌، و هێزی پێشمه‌رگه‌ش به‌و په‌ڕی هێز و توانا و له‌ خۆبردنه‌وه‌ل ه‌ پێشوازییان بوون و خزمه‌تیان كردوون.

ئه‌وه‌ی زانراوه‌” رۆژانه‌ به‌ سه‌دان خه‌ڵكی ئه‌و سنوره‌ هه‌ڵدێن و رێژه‌كه‌ش له‌ به‌رده‌وامیدایه‌ و رۆژانه‌ش به‌رزده‌بێته‌وه‌،هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش هه‌وڵده‌ده‌ن پێش هاتنیان بۆ سه‌نگه‌ره‌كان لێكیان جودا بكه‌نه‌وه‌ و خه‌ڵكی بێتاوان و سڤیل ده‌ربێنن و ئه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به‌ رێكخراوه‌كه‌وه‌ هه‌بووه‌ ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.

Back to top button