یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا
هه‌ر سێ فراكسیۆنی یه‌كێتی و گۆڕان و كۆمه‌ڵ بڕیاریان داوه بگه‌ڕینه‌وه به‌غدا و له‌گه‌ل سه‌رانی عێراقی دانیشنه‌وه دووباره.
له‌و باره‌شه‌وه (ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید) سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی عێراق به میدیایی حزبه‌كه‌ی گوتووه” كه په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنه‌كانی (كۆمه‌ڵ، گۆڕان، یه‌كێتی) بڕیاریانداوه له ڕۆژی دووشه‌ممه بگه‌ڕێینه‌وه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تی و سه‌رانی عێراقی كۆببینه‌وه و رێككه‌وتن بكه‌ین له سه‌ر زۆر شت كه روویداوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه ئاگاداری رووداوه‌كانیش بین ئه‌و هههنگاوهمان ناوه.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ باسی له‌وه‌شكردووه” كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵی په‌رله‌مان دانوستان و وتوێژ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مافه‌كانی گه‌لی كورد.
چاودێرێكی سیاسی پێی وایه” ئه‌وه‌ی ئه‌م سی حیزبه ده‌یكه‌ن دووره له هه‌موو به‌هایه‌كی كاری سیاسی و ئێستاش ئه‌مانه پێیان خۆشه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ په‌رله‌مانی عێراق و له‌وێ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكه‌ن پاش ئه‌م هه‌موو گوشار و هه‌ڕه‌شه و ترس و تۆقاندنه‌ی به‌غدا، شه‌رمه ئێمه جاریكی تر بگه‌ڕێینه‌وه، ئێمه له ئه‌نفال و كیمیاباران و صه‌دام باكمان نه‌بوو، بۆ ده‌بێ ئێستا له هه‌ڕه‌شه‌ی عێراق بترسین كه هیچیان له‌ده‌ستد نایه‌ت.!
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” فراكسینۆهكانی پارتی و یه‌كگرتوو دژی ئه‌و بڕیاره‌ن و ئاماده‌نین بگه‌ڕینه‌وه.