به‌رشه‌لۆنه‌ یارییه‌كی ئاگرین ئه‌نجامده‌دات

لەیارییەكانی گەڕی حەوتەمی خولی یانەكانی ئیسپانیا هەردوو یانەی بەرشلۆنە و لاس پالماس رووبەرووی یەكترببنەوە, چاودێرانی وه‌رزشیش پێیان وایه‌ یارییه‌كی قورسه‌ بۆ به‌رشه‌لۆنه‌.

وا بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ یارییەكە له‌ كاتژمێر (5:15) ئێوارە بەكاتی هەولێر لەیاریگای (كامپ نو) لەشاری بەرشلۆنە ئەنجامبدرێت، له‌ كاتێكدا یانه‌ی بەرشلۆنە پێشەنگی یانەكانی گرتووە بە كۆكردنەوەی (18) خاڵ و تاكە یانەیە لە ئیسپانیا و ئەوروپا لەهیچ یارییەك تامی دۆراندن و یەكسانبوونی نەكردووە، هه‌روه‌ها تیپه‌كه‌ی ڤالڤێردی لە خولی ئیسپانیا خاوەنی بەهێزترین هێڵی هێرشبردنە بە تۆماركردنی (20) گۆڵ ، خاوەنی بەهێزترین هێڵی بەرگرییە كە تەنها (2) گۆڵی لێكراوە”.

ئه‌نجامدانی ئه‌م یارییه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ هەرێمی كەتەلۆنیا ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌نجامده‌دات بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا.

Back to top button