كۆنتی راهێنه‌ری چێڵسی: هازارد جیاوازه‌ له‌ رۆناڵدۆ و میسی له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌

ئەنتۆنیۆ كۆنتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی باس لە هه‌رسێ یاریزانی به‌ناوبانگی جیهانی (ئەدین هازاردی بەلجیكی و رۆناڵدۆ و میسی) ده‌كات و پێی وایه‌ هازارد جیاوازه‌”.

كۆنتی لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی گوتویه‌تی ” دوای پێكانەكەی هازارد ، ئێستا ئەو بۆ یارییەكانی داهاتوو ئامادەیە ، بینیمان بەرامبەر ئەتلەتیكۆ مەدرید چۆن بەڵگەی بۆ قسەكانم هێنایەوە”.

راهێنه‌ره‌كه‌ی بلوز باس له‌وه‌شده‌كات” كه‌ هازارد تەمەنێكی بچووكی هەیە ، ئەو دەتوانێت خۆی لەگەڵ داهاتوو بگونجێنێت و نازناوە تاكە كەسییەكان بباتەوە ، ببێتە یەكێك لە باشترین یاریزانەكانی جیهان”.

كۆنتی لەبارەی رۆناڵدۆ و میسی ده‌ڵیت” كه‌  میسی گۆڵكاری مێژووی بەرشلۆنەیە ، رۆنالدۆش بەهەمان شێوە باشترینی مەدریدە ، ئەوان كە گۆڵێك تۆمار دەكەن بیر لە گۆڵی دووەم و سێیەم دەكەنەوە ، بەڵام هازارد ئەم بیركردنەوەی نییە و تەنها ئامانجی ئەوەیە هاوكاری یانەكەمان بكات”.

Back to top button