هێرشی بۆ رێگری كردن له ریفراندۆمی كه‌ته‌لۆنیا له‌لایان ئیسپانیاوه به‌رده‌وامه
پاش ئه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا بریاری دا له 1ی 10ی 2017 ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمه‌كه‌ی ئه‌نجام بدات، حكومه‌تی ئیسپانیا بڕیاری ریفراندۆم له‌لایان هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به كوده‌تا ناو بردوو، هه‌رێمه‌كه‌ی هه‌ڵپه‌ساردوو، له‌رێگای پۆلیسه‌وه، هه‌وڵی رێگری كردنی ده‌دات له خه‌ڵك و بنكه‌كانی ده‌نگ دان”.
ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی ده‌رگای ده‌نگدان بۆ ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا، هێزی پۆلیس رێگری ده‌كات له خه‌ڵك بۆ ده‌نگدان به ریفراندۆم، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه چه‌ندین خه‌ڵك بكه‌وێته به‌ر هێرشی پۆلیسی ئیسپانیا و بریندار ببن”.
له‌و باریه‌وه ئاژانسه‌كانی جیهانی باس له‌وه ده‌كه‌ن”هەرچەندە دەنگدان لە سەرتاسەری کەتەلۆنیا دەستیپێکردووە، بەڵام پۆلیس هەوڵی رێگریکردن لە پرۆسەکە و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلەکان دەدات، لە هەندێک ناوچەش رێگری لە دانانی سندووقەکانی دەنگدان دەکات، بەو هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی دروست بووە”.
حکومەتی ئیسپانیا بەتووندی دژی بەڕێوەچوونی ریفراندۆمه‌كه‌یه سێ هەفتە پێش ئێستا دادگای دەستووری ئیسپانیا ریفراندۆمه‌كه‌ی بە نایاسایی دانا و رەتیکردەوە. بەپێی زانیارییەکان فەرمان بە پۆلیس کراوە رێگە نەدات سندوقەکانی دەنگدان لە بنکەکان دابندرێن و دەیەوێت رێگری لە پرۆسەکە بکات، لەبەرامبەردا کەتەلۆنیا سوورە لەسەر بەڕێوەچوونی ریفراندۆم و دەڵێت دەبێت رێگە بدرێت دەنگی زیاتر لە 5 ملیۆن کەس بگاتە جیهان و دەنگ بدەن”.
حكومه‌تی ئیسپانیا جگه له هێرشه‌كان بۆ سه‌ر بنكه‌ی ده‌نگدان و قه‌ده‌غه‌كردنی میدیاكان، تاكه كه‌ناڵی كوردستانیش له‌و هه‌ڵمه‌ته قه‌ده‌غه‌كرا، ئه‌ویش كه‌ناڵی كوردستان 24 ، له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا قه‌ده‌غه كرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئیسپانیاش دژی ریفراندۆمه‌كه‌ش باشوری كوردستان بوو”.